ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی سێهه‌می “مێهرداد مه‌له‌ك” له‌شاری قه‌زوین و چله‌ی ماته‌مینی “ڕه‌زا شه‌ریعه‌تی” و “سپێهر مه‌قسوودی” له شاری ئیزه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهرداد مه‌له‌ك” سێ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی ڕابروود مه‌راسیمی سێهه‌می ئه‌و لاوه گیان به‌ختكردووه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گۆڕستانی شاری قه‌زوین و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “ڕه‌زا شه‌ریعه‌تی” و “سپێهر مه‌قسوودی” له شاری ئیزه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی منداڵ كوژ” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو.