
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازانی نیشته‌جێ له دوورگه‌ی “رۆدس” له یونان ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی ناله‌باریان مانیان له خواردن گرت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م په‌ناخوازانه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له زینداندا ڕاگیراون و له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكانات، هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆییانه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باریان ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردنی بێ‌سنوور. شایانی باسه، ئه‌م په‌ناخوازانه به‌هۆی نه‌خۆشین پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی پزیشكی بێبه‌شن.
