ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان، سنه و پیرانشار پاش تواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی له زیندان ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوی “سابیر کاڕەشی”، تەمەن ٣٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی “میرئاوا”ی ئه‌مشاره كه ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كرابوو، پاش ٤٨ کاتژمێر لێپرسینەوە له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد کرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەزەڵوەر “میلاد مینبەری دانیشتووی گوندی “نیەر” كه له ڕێكه‌وتی ١٦ی خه‌رمانان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “کاوە ئاگووشی” خەڵکی شاری پیرانشار کە دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دەستبەسەر کرابوو، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.