ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان كه له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به‌دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو چالاكه سنفییه له حاڵێكدا بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون كه پێشتر به دانانی بارمته‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی و دوای پێنج مانگ به‌ندكران له زیندان ئازادكرابوون و ئێستا بۆ جارێكی دیكه وه‌سیقه‌یه‌كی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نیان لێ وه‌رگیراوه. شۆرای سنفی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای پێشوازی له‌و دوو چالاكه سنفیه، ئازادبوونیان به بنه‌ماڵه و یه‌ك به یه‌كی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێران پیرۆزبایی ده‌كات و خوازیاری ئازادی ته‌واوی هاوكاره‌كانیان و كۆتایی هێنان به ڕه‌وندی په‌روه‌نده‌سازی و وه‌رگرتنی وه‌سیقه‌ی قورس له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چالاكێكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “حه‌مید نیكخواه” به دانانی بارمته له زیندانی فه‌شافوویه ئازادكراوه.