ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “عه‌باس هاشم پوور” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “بیژه‌ن ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی سنه به‌دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس هاشم پوور” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان پاش ٦٦ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ورمێ ئازادكراوه، هه‌روه‌ها “بیژه‌ن ڕۆسته‌می” كه دوو حه‌وته له‌وه‌پێش له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌دانانی وه‌سیقه ئازادكرا.