ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢ خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانی كوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زانیارئەڵلامورادی”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و “عیسا بیگلەری” “ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی خەزەڵوەر” لە ئاكامی خۆراگری و بەرگری خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. هه‌روه‌ها پێنج هاووڵاتی دیكه به‌ناوه‌كانی ” سه‌عید مورادی” و “سه‌هه‌ند پیرمهغانی” خه‌ڵكی شاری كامیاران و “ئیسماییل موحه‌ممه‌دی”، “حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌دی” و “خه‌بات موحه‌ممه‌دی” بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “فواد موحه‌ممه‌دی” بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.