ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “وه‌با” له وڵاتانی سووریه و لوبنان به‌تایبه‌ت دۆخی خراپی ئاواره‌كانی شه‌ڕ له‌و دوو وڵاته بڵاوكرده‌وه و داوای هاوكاری له‌وڵاتانی جیهان كرد.
به‌وته‌ی دیپلۆماتێكی ئۆرووپایی، هه‌ركات ئه‌مه‌وێت بیر له ته‌واوبوونی شه‌ڕ له سووریه بكه‌مه‌وه، تێده‌گه‌م كه هه‌ڵه‌م كردووه. كاتێك ڕوو له شار و كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ی ده‌زانی كه دۆخه‌كه چه‌نده هه‌ستیاره، پاش چه‌ند ساڵ شه‌ڕ وپێكدادان له سووریه و كوژرانی سه‌دان هه‌زار كه‌س، نێوه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته یانی ٧ ملیۆن كه‌س ئاواره بوون، دوو ملیۆن كه‌س له كه‌مپه‌كانی نێۆخۆی وڵاتن و نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س له كه‌مپی ئاواره‌كانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر نیشته‌جێ بوون، ته‌واوی ژێرخانه‌كان له‌ناوچوون و هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی و په‌روه‌رده نییه.