“سه‌ید خالید حسێنی” چالاكی كرێكاری شاری سنه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان پاش یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێپرسینه‌وه له‌گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ید خالید حسێنی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ ئێعدام”، ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له ژێر گوشار و لێپرسینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دا بوو و ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازرایه‌وه.