ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كار ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه ٣٤ هه‌زار و ٤٢٥ كرێكار له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، سكاڵایان تۆمار كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ڕێژه‌ی سكاڵای كرێكارانی ناڕازی له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا به لوتفی دامه‌زراندنی پلاتفۆرمێكی ئانلاین دوو هینده به‌رز بووه‌ته‌وه و داوا له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن پێبه‌ندی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی كار بێت و داخوازییه‌كانی كرێكارانی بیانی جێبه‌جێ بكات. شایانی باسه كه ١٩ ڕۆژی دیكه كێبه‌ركێكانی جامی جیهانی فووتباڵ له قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هێشتا وڵامی نیگه‌رانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له ٦ هه‌زار كرێكاری بیانی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌و ڕووداوه وه‌رزشیه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
