ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “زانیار ئەبووبەکری” ” شاهۆ خزری” ” ئەفشین ئاشام” ” کوبرا شێخ سەقا” و” موتەلیب سەعید په‌یڕۆ” له خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی دوێنێدا بەهۆی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیانبه‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێ مەهاباد زانیار ئەبووبەکری” ” شاهۆ خزری” و”کوبرا شێخ سەقا” و لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری “قەسری شیرین”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە بۆ یەکەمجار پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینه سه‌راسه‌رییه‌كانه‌وه، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی” ئەفشین ئاشام” و له‌شاری بانه لانیکەم حه‌وت هاووڵاتی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانه‌وه گیانیان لەدەستداوە.كهتهنیا ناسنامەی یەکێک لەو کوژراوانە بەناوی “موتەلیب سەعیدپهیرۆ” ئاشکرابووە.