ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،دانیشتووانی گەڕەکەکانی “ئاوێنەی شار” “گڕەسوور” “هێرانسیتی” “ئاڵتون” و “بنەسڵاوە” لە شاری هەولێر، به‌هۆی ڕووخاندنی پردی گەڕەکەکەیان و چارەسەر نەکردنی ڕێگای هاتوچوویان،كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە باسیان لەوە ده‌کرد كه پێشتر پردێکی پەڕینەوەیان هەبووە کە ڕێگای سەرەکیی هاتوچووکردنیان بووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەببیانووی ئەوەی پردەکە هۆکارە بۆ دروستبوونی لافاو، لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە تێکدراوە و خۆپیشانده‌ران داواكاری له‌به‌رچاو گرتنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوون.