به‌پێی ڕاپۆرتی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران، كاتژمێر ٩ی شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین دژبه به‌رپرسانی زیندان ڕاپه‌ڕین و ده‌نگی ته‌قه له نێو زیندان بیستراوه و ئاگر له چه‌ند شوێن به‌ربووه و ته‌له‌فوونه‌كان داخراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی ڕابردووش كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له حه‌وشه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. پاش ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ حه‌راسه‌تی زیندان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ندی ٨ی سه‌ردانی زیندانیان كرد و هه‌وڵیان دا به‌ندكراوان بترسێنن. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاگر له چه‌ند شوێنی زیندان به‌ربووه و زه‌نگی مه‌ترسی لێدراوه و له بورجهكهكانهوه ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت.