ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خۆێندكارانی زانكۆ جیاجیاكانی ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س له خوێندكاران، مانیانگرت و له ناوه‌ندی زانكۆكانیان كۆبوونه‌وه و دژ به ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆێندكارانی زانكۆكانی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس، به‌نده‌رعه‌باس، كوردستان، علووپزیشكییهكانی ئوستانه جیاجیاكانی ئێران، بیرجه‌ند، كرمان، خاجه نه‌سیر، شیراز، مه‌شهه‌د، ورمێ، كرماشان، ئه‌میركه‌بیر، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، تاران، سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان، زه‌نجان، جه‌هرۆم، سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، ئه‌شره‌فی ئیسرفههانی، سیمنان، عیلم و سه‌نعه‌ت و ته‌ورێز و چه‌ند زانكۆی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌ت هێرشی دڕندانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س درێژه‌یان به مانگرتن دا و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “به‌سیجی بڕۆ ون به” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “خوێندكاری زیندانی و زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” به‌رز كرده‌وه، له زانكۆی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و به فیشه‌كی ساچمه‌یی خۆپێشانده‌رانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله.