شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌واڵی په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی “دێنا“ی به مانگرتنی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت پێشتر له ڕاگه‌یاندنێكدا هۆشدایان دابووه به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی نه‌هێنێت مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن. كرێكاران له‌و ڕایگهیهندراوهدا پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕیبوو و داوایان كردبوو ڕژیم ده‌ست به‌جێ سهركوته و ئازای ژنان ڕابگرێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی داوایان كرد دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بێ شه‌رت و مه‌رج په‌رداخت بكرێت.