کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی سه‌ربازێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه‌

كوژرانی سه‌ربازێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه‌

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “موحەڕڕەم ئەشرەفی” تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو سەربازی هێزی ئینتزامی بووە و لە یەکێک لە بنکە نیزامییەمانی شارۆچکەی “چایپارە“ی سه‌ر به‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە و لە کاتێکدا کە تەنیا ٤٠ ڕۆژی مابوو خزمەتە سەربازیه‌كه‌ی تەواو بکات کوژراوە. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “مۆحه‌ڕڕه‌م“، فه‌رمانده‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ناوبراودا به‌شه‌ڕ هاتووه‌ و پاش ڕووداوه‌كه‌ش ناوەندە ئەمنییەکان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون کە کوشتنی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و ئەم بابەتە نابێت میدیایی بێتەوە.