کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی “دێنا” و “ئیسلام ئاباد”

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی دێنا و ئیسلام ئاباد 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی شاغڵ له‌ پترۆشیمیه‌كانیدێناوئیسلام ئابادله‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت.

كرێكارانی پترۆشیمیدێناده‌ڵێن: حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕو گه‌لاوێژیان پێ نه‌داوین و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بووینه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری قه‌یتاسیش به‌ هه‌مان شێوه‌ حه‌قده‌ستی ئه‌و دوو مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانمان.