ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ئێعدام بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه و داوای ڕاگرتنی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیانڕ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه كه پێكهاتوون له منداڵان و به‌ساڵاچووان ماوه‌ی سێ ڕۆژه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران كۆده‌بنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن حوكمی له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان ڕابگرن. به‌شداربووانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت دروشمی “له‌سێداره مه‌ده‌ن” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدام له ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی نیشان دا.