ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه زیندانی سیاسی “بێهنام مووسیوه‌ند” مانی له خواردن گرتووه و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی باری ته‌ندرووتی ناجێگیره.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، له‌و كاته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم “بێهنام“یان له‌زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار گواستۆته‌وه و له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه، مانی له‌خواردن گرتووه و ئێستا له حه‌وته‌مین ڕۆژی مانگرتندا به‌هۆی خوێن به‌ربوونی دڵیه‌وه باری ته‌ندرستی ناجێگیره و ناتوانێت به‌سه‌ر پاوه ڕاوه‌ستێت و له‌سه‌ر ویلچر ده‌یگوازننه‌وه.