کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چڕی ئیسڕائیل بۆسه‌ر بنكه‌ی سپای قودس له‌ سووریه

هێرشی چڕی ئیسڕائیل بۆسه‌ر بنكه‌ی سپای قودس له‌ سووریه 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی چڕی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سپای قودس له‌ ده‌ورووبه‌ری شاریحه‌مای سووریه و چه‌ندین كۆگای ته‌قه‌مه‌نی ته‌قانده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سووریه، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ شاریمه‌سیافبیستراوه‌ و هه‌واڵنێرانی میدیایئه‌لحه‌ده‌سده‌ڵێن: ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نیزامی كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچووه‌. هه‌ر چه‌ند هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژران و برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان باس له‌ كوژرانی چه‌ندین هێز و فه‌رمانده‌ی سپای قودس له‌و هێرشه‌دا ده‌كه‌ن.