به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ندكراوێكی سیاسی دووخراو له‌زیندانی سمنان به‌ناوی “مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی زیندانی سمنان له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی دوو كچی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له‌گه‌ڵ دایكیان، به‌هۆی لێنه‌دانی چارشێو ڕێگری كردووه و وێڕای بێڕێزی “مریه‌م“یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه داوه. ئێستاش به‌رپرسانی زیندان ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی زیندان” بۆ سازبكه‌ن.