ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فهڕۆكهوانهوه هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برنیداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و كاتێك به‌رپرسانی نیزامی ڕووسیه و سووریه هاتن سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد،دژیان وه‌ستانه‌وه و داوایانكرد ڕێگری بكرێت له هێرشه‌كانی توركیا و به‌رگری له سه‌روه‌ری و ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی سووریا بكه‌ن.