کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فوولادی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فوولادی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هواڵی گه‌نده‌ڵی ملیاردی له‌ شیركه‌تی فوولادی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداختنه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی ٩٢ هه‌زار ملیارد تمه‌نی به‌رپرسانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان بڵاوكرایه‌وه‌ و نێگه‌رانی لای پشكدارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ و كرێكاران و خانه‌نشینكراوان درووستكردووه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداختنه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران و جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.