ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێیه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران موسافیر له‌شاری له‌نده‌ن، به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه سه‌رگه‌ردان ماونه‌ته‌وه و هێڵه‌كانی میترۆ و ئۆتوبووس داخراوه و پێرسۆنێله‌كانیان مانگرتنی سه‌راسه‌ریان ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتحادییه‌كانی كرێكاریی به‌ریتانیا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان دا و ڕۆژی هه‌ینی كرێكارانی میترۆ و ئۆتوبووسڕانی له‌نده‌ن په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون و ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به‌مانگرتن ئه‌ده‌ن.