له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی “كۆساڵان”ی سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا، دارستانه‌كانی ئه‌و ناچه‌یه سووتا و زیانێكی گه‌وره به‌ر سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌كانی سپای پاسداران هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی ناوچه‌ی “كۆساڵان” كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكرد، ده‌ستیان داوه‌ته بانگهێشتی شۆرای گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری “كۆساڵان” و گوشاریان خستووه‌ته سه‌ریان كه ئه‌بێ خه‌ڵكی گونده‌كان به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌دانیشتووانی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌ند كاتژمێر كوێستانه‌كانی “كۆساڵان”یان تۆپباران كردووه و كاتێك ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردن خه‌ڵكی ناوچه‌كه ویستیان بۆ گونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كه به‌ڵام له‌لایه‌ن سپای پاسدارنه‌وه ڕێگرییان لێكرا.