ڕۆژی پێنجشەممە٢٧ی مانگی گەلاوێژ، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سۆله‌یمان ساله‌ک”، تەمەن ٦٨ ساڵ، پاش چه‌ند ڕۆژ له ئازادكرانی بەدانانی بارمتەی ٣ملیارد تمەنی، سه‌رله‌نوێ دەستبەسەر كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سۆله‌یمان ساله‌ک” لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه لە پیرانشار بانگهێشت و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لەسەر ڕێگای “پیرانشار- مەهاباد”، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپاه له شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.