ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، لەئەنجامی پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگاى سەرەکیى “سلێمانى- دەربەندیخان”، سێ کەس گیانیان لەدەستدا،له هه‌واڵێكی دیكه‌دا له سه‌ر ڕێگای سنه-مه‌ریوان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى نیسان و بارهەڵگرێک لە نزیک گوندى “چنارە” لەسەر ڕێگەى سەرەکیى سلێمانى- دەربەندیخان پێکیاندادا. لە ئەنجامى ڕووداوەکەدا سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە، کە هه‌ر سێكیان سەرنشینى نیسانه‌كه‌ن و دانیشتووى شارۆچکەى دەربەندیخانن. شایانی باسه كه بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، تەنها لە مانگی پووشپه‌ڕی ئەمساڵدا ٢٧ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە. له ڕووداوه‌كه‌ی جاده‌ی سنه-مه‌ریوان ئۆتۆمبێلێكی په‌یكان خۆ ده‌كێشێت به ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند و شۆفێری په‌یكانه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و پێنج سه‌رنشینی سه‌مه‌نده‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.