کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕەخنەی توندی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

ڕەخنەی توندی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە بارەی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنەی بڵاو کردوەتەوە و تیادا هۆشداری داوەتە دەوڵەتی تورک كه‌ به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئامژە بە هه‌ڕه‌شه‌كانی “ئه‌ردۆغان” بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ده‌كات و ده‌ڵێت: دوایین هێرشی سەربازیی تورکیه‌ كه‌ لە مانگی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زاینی بە بەشداری گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانه‌وه‌ ئەنجامدرا و به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی داگیركردوه‌، مافی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی پێشێل كراوه‌. ڕاپۆرته‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاماجی دەوڵەتی تورکیه‌ دورخستنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار په‌نابه‌ری سوورییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا و جێگیركردنیان له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باكووری سووریایه‌. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: ١٠ ساڵ ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆی له‌ سووریا، ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاندووه‌ و به‌ ملیۆنان كه‌س پێویستیان به‌ بارمه‌تی مرۆییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س سه‌ر له‌ نوێ ئاواره‌ ده‌بن.