شهوی ههینی ٢٧ی مانگی گهلاوێژ، دوو ژن لە شاری سلێمانی بەهۆی ئەوەی بە هەڵە بەنزینیان کردووەتە موبەریدەوە سوتاون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و باری تهندرووستیان ناجێگیره.
به وتهی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، لە گەڕەکی “خەبات”ی شاری سلێمانی، دوو ژن سووتاون و گەیەندراونەته نەخۆشخانە، یەکێکیان تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەوەی دیکەش ٣٠ ساڵە. بهپێی زانیارییهكان، ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدەوه، بەڵام بە هەڵە بەنزینیان کردووەتە ناوی و بەهۆیەوە گڕ لە موبەریدەکە بەربووە و هەردوو ژنەکەش بهسهختی سوتاون.