ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “نه‌ڵۆس”ی سه‌ر به شاری شنۆ به‌هۆی پچڕانی چه‌ندین ساعه‌تی به‌رق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، له‌م هاوینه گه‌رمه‌دا به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیانی دانیشتووانی ناوچه‌كه ناده‌ن و ڕۆژانه زیاتر له حه‌وت كاتژمێر برقی شاری قه‌تع ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردووش خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی “نه‌ڵۆس” له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئیداره‌ی به‌رق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری دابینكردنی به‌رق بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕۆژ بوون.