به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران به كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی له سنووره‌كانی “حاجی عۆمه‌ران” له پیرانشار و “دۆڵ مه‌یدان”ی شنۆ جێگیربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كۆمه‌ڵێك له سه‌ردارانی سپای پاسداران له تارانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته شاری شنۆ و هێزه تایبه‌ته‌كانی سپای ورمێ‌ش بۆ سنووره‌كانی پیرانشار و شنۆ هه‌نارده كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌به‌ستی ڕژیم له جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانی له‌به‌رده‌ستا نییه.