ڕۆژی یهكشهممه ٢٣ی مانگی گهلاوێژ، لەکاتی مەلەکردندا، دوو منداڵ لە پرۆژەی ئاوی “خورماتو”و خنکان و تەرمەکانیان ڕەوانەی بزیشکی دادی کەرکوک کرا.
ڕۆژی ڕابردوو، لەشارۆچکەی “خورماتوو”ی سەر بەپارێزگای “سەڵاحەدین”، دوو منداڵی تەمەن ۱۲ و ۱۳ ساڵ، لەکاتی مەلەکردندا خنکان. بەڕێوەبەری پۆلیسی “خورماتوو” لهو بارهوه ڕایگهیاند: دوو منداڵی دانیشتووی “گەڕەکی “حەی عەسکەر”، بەمەبەستی مەلەکردن، چوونەتە سەر پرۆژەی ئاوی خورماتوو، بەهۆی نهزانینی مهله و نهبوونی ئیمكاناتی ئیمهنی خنکاون.