ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پایانه و كۆگاكانی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن له‌په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هه‌ڵاواردن له پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پاداش و به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، كێشه‌یه‌كی زۆری مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سازكردووه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌چاو كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی پترۆشیمی زۆر كه‌متره و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن