به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “كه‌یوان عه‌لیپوور” به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كێله”ی بانه برینداركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “كه‌یوان عه‌لیپوور” به‌سه‌ختی برینداربووه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ند كۆڵبه‌ریشیان ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆڵه‌كانیان لێ زه‌وت كردوون، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كۆڵبه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌به‌رده‌ستا نییه.