کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپای پاسداران له‌ ڕێگای نێوان سه‌قز- مه‌ریوان

هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپای پاسداران له‌ ڕێگای نێوان سه‌قز مه‌ریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌كه‌یه‌كی نیزامی سپای پاسداران له‌ڕێگای نێوان سه‌قز– مه‌ریوان و پاش هێرشه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌تواوه‌تی میلیتاریزه‌ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ناكاودا هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌كه‌یه‌كی نیزامی سپاس پاسداران له‌ ڕێگای نێوان مه‌ریوان– سه‌قز و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ره‌ و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه‌.