میدیاكانی “پ.ك.ك” ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند: لە هێرشەکەی ڕۆژی ٦ی ئاگووستی ئه‌مساڵ لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، “یوسف مەحمود ڕەبانی” ناسراو به “ڕێزان جاوید“، له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیادا گیانی به‌ختكردووه.
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی “جزیر” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئاگووستی ٢٠٢٢دا ده‌وڵه‌تی توركیا به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌ناعه‌ی قامیشلوو و به‌هۆیه‌وه چوار کەس گیانیان به‌ختكرد و ژمارەیەکیش برینداربوون، کە یەکێکیان “یوسف مەحمود ڕەبانی” ناسراو به “ڕێزان جاوید“، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو. به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ناوبراو بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵک کۆببێتەوە و لە نزیکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ببینێت سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ی كردووه، هەروەها کاری دەکرد بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.