کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی خه‌ڵكی ئه‌عزاز له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی خه‌ڵكی ئه‌عزاز له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی خه‌ڵكی شاریئه‌عزازی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای سووریه خۆپێشاندانیانكرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ناڕازی له‌ شاریئه‌عزازبه‌نێر و تابلۆكانی ده‌وڵه‌تی توركیایان شكاند و ئاڵای ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان هێنایه‌ خواره‌وه‌ و سووتاندیان. خۆپێشانده‌رێك له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: دانیشتووانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و زۆڵمی سه‌ربازان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا وه‌زاڵه‌ هاتوون، له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كاندا هیچ یاسایه‌ك بوونی نییه‌ و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیش بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كراوه‌.