ئەنجومەنی گشتیی “پە.یە.دە” ڕۆژی یه‌شكه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: پلانی دەوڵەتی تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، داواش لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ین ئاسمانی سووریا بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا دابخات.
ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکتێی دیموکراتیك “پەیەدە“، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، “دەوڵەتی تورکیا پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای گەیاندووەتە قۆناغێکی نوێ” و له ناوچه داگیركراوه‌كاندا زه‌وی و ماڵی كوردان داگیر ده‌كات و چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی نیشته‌جێ كردنی بنه‌ماڵه‌ی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌یه‌وێت ئاواره سوورییه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی ڕۆژئاوا جێگیر بكات.