ڕۆژنامه‌ی “واڵ ئستریت ژۆناڵ” ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: وتوووێژه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئۆرووپایی له شاری “ویه‌ن“ی ئۆتریش ده‌ستیپێكردووه و به وته‌ی به‌شداربووان ئێران دوو داخوازی سه‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌كوو “ده‌رهێنانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسم” و “وه‌رگرتنی زه‌مانه‌تی ئیجرایی له‌لایه‌ن ئا‌مریكا“ی وه‌لا ناوه و له ڕۆژانی داهاتوودا پێشنووسه‌كه‌ی ئاماده ده‌كرێت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌رجی نوێنه‌رانی ئێران بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه داخرانی په‌روه‌نده‌ی سێ بنكه‌ی هه‌سته‌یی ڕژیمه كه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی تێیدا داون. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له زاری نوێنه‌رانی ئا‌مریكا و ئۆرووپاوه ده‌ڵێت: هۆشدارییان داوه‌ته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ماوه‌یه‌كی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه واژۆ بكات و ئه‌مه دوایین ده‌رفه‌ته و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ واز له داواكارییه غه‌یره به‌رجامییه‌كانی بێنێت.