سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاگر كلووپێكی شه‌وانه له وڵاتی تایله‌ند كه‌وته‌وه وبه‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له سه‌قف و به‌سه‌ر گرووپی مۆسیقادا سه‌ری هه‌ڵداوه و دواتر بۆ به‌شه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. كاتێك درگای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كلووپه‌كه ئاورده‌گرێت، به‌هۆی بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. پۆلیسی تایله‌ند ڕایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.