ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، “ته‌یسه‌ر ئه‌لجه‌عبه‌ری” سه‌رۆكی شاخه‌ی نیزامی حه‌ماس له هێرشێكی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر “نه‌واری غه‌زه“ كوژرا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل تاوه‌ری ناسراو به “فه‌له‌ستین“یان له ناوه‌ندی غه‌زه كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سه‌رۆكی شاخه‌ی نیزامی حه‌ماس كوژراوه. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین: له‌و هێرشه‌دا ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.