کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برنیداربوونی ٢٣ كه‌س له‌ چوار ڕووداوی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برنیداربوونی ٢٣ كه‌س له‌ چوار ڕووداوی هاتووچۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، لە چوار ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا لە شارەکانیکەرکوک” “دهۆکو ئیدارەکانیڕاپەڕینوگەرمیان، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان، شه‌وی ڕابردوو لەسەر پردی شەهیدشێرکۆ شوانییلە شاریکەرکوکئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە ئەندامی هەمان خێزانن. هاوکات له‌ شاری دهۆكیش، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارۆچکەیشێخان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ نزیك گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێیسه‌نگسه‌ربه‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ٩ كه‌س برینداربوون و له‌ سه‌ر ڕێگایكه‌لارسلێمانیش به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.