کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژه‌هراوی بوونی كرێكارانی شیركه‌تی “مانی تیب”ی كوردستان

ژه‌هراوی بوونی كرێكارانی شیركه‌تی مانی تیبی كوردستان 3

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له‌ ٣٠ كرێكاری شیركه‌تیمانی تیبی شاری سنه‌ به‌هۆی خواردنی ئاوی نه‌خۆش كه‌وتوون.

شیركه‌تی مانی تیب له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٣ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌ جێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئاوی لووله‌ كه‌شی له‌ ئاوی بیر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و چه‌ندین جار كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ هۆشدارییان دابوو به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به‌ ته‌ندرووستی كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو ٨ كه‌س له‌ كرێكاران ژه‌هراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون.