له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له گیان له‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێك به‌هۆی هێرشی كه‌سێكی نه‌ناسراو له یه‌كێك له شاره‌كانی ئیتالیا، ژماره‌یه‌ك له شارومه‌ندانی نیجریه‌یی دانیشتووی ئه‌و وڵاته وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی ئه‌و كه‌سه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كاره‌ساته ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی “ماچرتا” ڕوویداوه. له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه ده‌وترێت له لایه‌ن ڕێبوارێكهوه تۆمار كراوه، كه‌سێكی خه‌ڵكی نیجریه ده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی ده‌ستفرۆشییه و له لایه‌ن پیاوێكی سپی پێسته‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و به زه‌ویدا ده‌درێت. ورده‌كاری ڕووداوه‌كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكرا نه‌كراوه و ناڕازییان خوازیاری به‌دواداچوونی یاسایی و سزادانی ئه‌و تاوانباره‌ن.