سهد پەرلەمانتاری فەرانسه لە بهیاننامهیهكدا سیاسەتەکانى “ئەردۆغان”یان سهبارهت به گەلى کورد لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە كرد و داوایان لە وڵاتانی ئەندامى یەكێتیی ئەوروپاش كرد، زامنی پاراستنی چالاكوانان و كۆمەڵە كوردییەكانی دانیشتووی ئۆرووپا بن.
ڕۆژنامەی “لۆ جۆرناڵ دۆ دیمانش”ی فەرانسه یاداشتێکى بڵاوکردەوە، کە ١٠٠ پەرلەمانتار و ئەندامى ئەنجومەنى پیران، لە فراکسیۆنى حیزبی كۆمۆنیست، پارتى چەپى ڕادیکاڵ، سۆسیالیستەكان، پارتی ژینگە، كۆمارییەكان و پارتەكەى ئیمانوێل ماكرۆن، واژۆیان لەسەر کردووە و تێیدا ئیدانەى هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بۆ سەر گەلى کورد لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن. ئەو ١٠٠ پەرلەمانتارە داوا لە دهوڵهتی فەرانسه دەكەن، هانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بدات بۆ سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان، جەختیش دەکەنەوە: پێویستە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سوود لە دانپیادانانی نێودەوڵەتیی وەربگرێت.