له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی به‌سیجی عه‌شایری تورك هێرشیانكرده سه‌ر گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاری ماكوو و به‌هۆیه‌وه تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و هێزه‌كانی به‌سیج ناچاربوون ناوچه‌كه به‌جێبێڵن.
به پێی ڕاپورتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، گرووپی به‌سیجی عه‌شایه‌ری شارستانی ماكوو گرووپێكی توندئاژووی فاشیسته كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئازه‌ربایجان و توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن و ڕژیمی كۆماری ئیسلامیش به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته چاوپۆشی له تاوانه‌كانیان ده‌كات و له ناكۆكی نێوان دانیشتووانی كورد و توركی ناوچه‌كه قازانچ ئه‌بینێت.