له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئاڕژانتین له “بۆینس ئایرس“ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ته دروشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئاڕژانتین چه‌ند مانگه درێژه‌ی هه‌یه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئاست سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابوورییه. ده‌وڵه‌تی ئارژانتین ده‌یه‌وێت به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی دراو واژۆی كردووه دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به‌و ناوه‌نده بباته بواری جێیه‌جێكردنه‌وه. شایانی باسه كه نرخی هه‌ڵاوسان له یه‌ك مانگی ڕابردوودا له ئاڕژانتین گه‌یشتووه‌ته ٦٤ له سه‌د و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته قه‌رزێكی ٤٥ ملیار دۆلاری هه‌یه كه میراتی “مائۆریسیۆ ماكری” سه‌رۆككۆماری ڕاستگه‌رای پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه.