ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كۆنگۆ دژبه كار و چالاكییه‌كانی مونۆسكۆ “هێزه‌كانی به‌رگریكاری ئاشتی” سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه تێكهه‌ڵچوون و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی و سێ سه‌ربازی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه گیانیان له‌ده‌ستدا.
خۆپێشانده‌ران به‌ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌وه ماندووبوون چونكه ئه‌و ناوه‌نده ماوه‌ی ٢٢ ساڵه له كۆنگۆ كارده‌كات و ده‌یان په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه و له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی له‌و وڵاته شكستی هێناوه. مونۆسكۆ زیاتر له ١٧ هه‌زار پێرسۆنێلی له كۆماری دیموكراتیكی كۆنگۆ هه‌یه و بودجه‌كه‌ی ئه‌مساڵی ١.١ ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه. به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه ئاشتی له‌و وڵاته دابین بكات به‌ڵكوو یارمه‌تی چه‌كداره توندئاژووه‌كان ده‌دات كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش به‌شه‌ڕدێن.