ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان له شاری به‌غدا بەڕێوەچوو و تێیدا باس له کۆمەڵکوژی ژنان و ئاوارەبوونی گەلی ئێزه‌دی كرا و کشانەوەی هێزەکان لە پاراستنی شەنگالیان وه‌كوو شەرمەزارییه‌كی گه‌وره بۆ عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و خوازیاری پشتیوانی جیهانی له ژنان و كچانی ئیزه‌دی بوون.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژنانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی قڕکردنی ژنان و بەتایبەتی ژنانی ئێزیدیی بە دروشمی “بە ئیرادەی ژنانی ئازاد بەرەنگاری جینۆسایدی شەنگال دەبینەوە“، لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت و پێنج پانێڵ لەخۆ دەگرێت. له پانێلی یه‌كه‌مدا “ماجدە هاتوو هاشم“، نووسەر و مامۆستای زانکۆی بەغدا وتی، کوشتن و ئاوارەکردنی ئێزه‌دییەکان دڕندانەترین جۆری کۆمەڵكوژییە کە هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و خراپترین جۆری به‌کۆیلەکردن دژبه ژنانی ئێزه‌دی بەڕێوەچووە.