ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٥١ کەس لە زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نداوه، لەو ژمارەیە ١٤٦ کەس بە تاوانی کوشتن و ٨٦ کەسیش بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دراون. جێگای ئاماژه‌یه به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو كه ٣١٤ کەس لەسێدارەدرابوون، له ئەمساڵدا ڕێژەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە زیادی کردووە.