کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئه‌هواز

به‌پێی هه‌واڵێ گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری ئه‌هواز، به‌بیانووی كاڵای قاچاخ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناویسینا مۆزه‌فه‌ریكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،سینا مۆزه‌فه‌ریته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كامیارانه‌ و به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌شاری ئه‌هواز گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ته‌رمی ناوبراو ئێستا له‌ پزیشكی یاسایی ئه‌هوازدایه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕووڵه‌كه‌یانن بۆ شاری كامیاران.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-